چوار ئەندامی خێزانێک تووشی نیشانەکانی ژەهراویبوونی
خۆراک بوون دوای ئەوەی بە هەڵە ژەمێکیان خوارد کە بە ماددەی قڕکەر پیس ببوو.
بەڕێوەبەری ئاسایشی میسر، ئاگادارییەکی لە بنکەی
پۆلیسی نەخۆشخانەی گشتی " كفر الدوار"ەوە پێگەیشتووە کە تێیدا هاتووە، چوار ئەندامی هەمان
خێزان لە حاڵەتێکی نەخۆشیدا گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، دوای ئەوەی بە هەڵە ژەمێکی
ئێوارەیان خواردووە کە پیس بووە بە ماددەی قڕکەر، پاشان فریاگوزاری سەرەتایی و چارەسەری
پێویستیان پێشکەش کراوە.
ئاماژە بەوە
کراوە کە ڕاپۆرتێک ئامادە کراوە و ڕەوانەی
داواکاری گشتی دەکرێت بۆ لێکۆڵینەوە و دیاریکردنی هۆکار و بارودۆخی ڕووداوەکە.