پەیمانگای توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانی ئەکادیمیای
زانستی ڕوسیا هۆشداری دەدات کە زەوی لەماوەی سێ مانگدا لەژێر
کاریگەری بەهێزترین زریانی موگناتیسیدا دەبێت.
زانایان ئاماژەیان بەوە کردووە کە هۆکاری کاریگەرییەکانی
زەوی بریتییە لە چوونە ناو ناوچەی کاریگەریی ئەو کونە گەورەیەی کە لەم دواییانەدا
لەسەر خۆر بینراوە.
زانایانی پەیمانگاکە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پێشبینیی
زریانێکی موگناتیسی بەهێزیان کردبوو لە ئەنجامی دەرکەوتنی ئەو کونە تاجەیەی کە پێشتر
باسمان کرد، بەڵام لەم دواییانەدا ئاماژەیان بەوەدا کە توندی زریانەکە بە شێوەیەکی
بەرچاو لە چاوەڕوانییەکان زیاتر بووە، بەپێی خەمڵاندنەکان کاریگەرییەکانی لەسەر زەوی
بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ٤-٦ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بە گوتەی زاناکان، زریانەکە لە زنجیرەیەکی درێژ
لە شەپۆلی پەرشوبڵاو و چڕ و پڕی بارگاویکردنەوە پێکدێت، کە هەریەکەیان ڕەنگە چەند
کاتژمێرێک بخایەنێت.
زریانی موگناتیسی لەسەر زەوی لە ئەنجامی زیادبوونی
چالاکیی خۆر دروست دەبێت و دەبێتە هۆی تێکچوونی سیستەمی کارەبا و کاریگەری لەسەر ڕێڕەوی
کۆچکردنی باڵندە و ئاژەڵەکان دروست دەبێت هەروەها زریانی موگناتیسی بەهێز دەتوانێت
کاریگەری لەسەر کارکردنی سیستەمی پەیوەندی و گەشتیاری هەبێت.
توندی
زریانەکان بە پشتبەستن بەو تێکچوونانەی کە لە کێڵگەی موگناتیسی زەویدا ڕوودەدەن، بە
پێنج پلە دابەش دەکرێت، کە لە G1(لاواز)ەوە بۆ G5 (زۆر بەهێز).