تەماتە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەرەکانی
وەک لایکۆپین و ڤیتامین و کانزاکان، کە خانەکانی جگەر لە ژەهر دەپارێزن و
بەرەنگاری فشاری ئۆکسجینی دەبێتەوە.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری "Antioxidants" بڵاوکراوەتەوە خواردنی بەردەوامی تەماتە
دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر و چارەسەرکردنی هەوکردنی
درێژخایەن.
تەماتە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ماددە
خۆراکییە گرنگەکان بەم شێوەیەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات، لایکۆپین
کە دژە ئۆکسێنەرێکی بەهێزە و لە تەماتەدا هەیە، بە شێوەیەکی گشتی پێویستە بۆ
باشترکردنی تەندروستی، توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لایکۆپین خاوەنی تایبەتمەندی
دژە هەوکردن و دژە شێرپەنجەیە، ئەمەش وایکردووە ببێتە پێکهاتەیەکی سەرەکی لە پشتگیریکردنی
تەندروستی جگەر و کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی.
دەرکەوتووە کە لایکۆپین کاریگەری هەیە لە
باشترکردنی ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە، شەکرە، ئاڵۆزییەکانی دڵ، تێکچوونی کارکردن
کە لە ئەنجامی فشاری ئۆکسجینەوە روودەدات،هەوکردن، نەخۆشییەکانی پێست ، ئێسک ، تێکچوونی
جگەر، کۆئەندامی دەمار و کۆئەندامی زاوزێ، توێژینەوەکان دەریانخستووە
کە لایکۆپین مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی جگەر بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.
هەوکردنی درێژخایەن هۆکارێکی سەرەکییە بۆ زۆرێک
لە نەخۆشیەکان، لەوانە شێرپەنجەی جگەر، بەڵام بەهۆی ڕێژەی لایکۆپین تەماتە یارمەتی
کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات لە جەستەدا، ئەم کەمبوونەوەی هەوکردنەش پاڵپشتی تەندروستی
گشتی جگەر دەکات، فشاری ئۆکسجینی کەمدەکاتەوە و ئەمەش مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە
کەمدەکاتەوە.
جگە لە پاراستنی جگەر و کۆنترۆڵکردنی هەوکردن،
تەماتە کۆمەڵێک سوودی تەندروستی بەرفراوان پێشکەش دەکات، بەم شێوەیەی خوارەوە:
١. دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر، خانەکان لە زیانەکانی ئۆکسجین دەپارێزن.
٢. بەرەوپێشبردنی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان.
٣. بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە.
٤. کۆنتڕۆڵکردنی کێش.
٥. تەندروستی پێست دەپارێزێت.
٦. بەهێزبوونی ئێسکەکان.