وەرەمی مێشک
گەشەیەکی نائاسایی خانەکانە لە مێشکدا، حاڵەتێکی پزیشکی مەترسیدارە و پێویستی بە
گرنگیدانێکی خێرا هەیە ئەم وەرەمانە بە تێپەڕبوونی کات بە شێوەیەکی هێواش یان خێرا
گەشە دەکەن و کاریگەری لەسەر ئەرکە جۆراوجۆرەکانی مێشک دروست دەکەن.
لە ماڵپەڕی
"الشرق الأوسط " بڵاوکراوەتەوە، بەپێی خەمڵاندنەکان ساڵانە
٨٠ هەزار کەس لە ئەمریکا تووشی وەرەمی مێشک دەبن، بە پێچەوانەی جۆرەکانی دیکەی وەرەمەوە،
وەرەمەکانی مێشک شوێنی زۆر سنوورداریان هەیە بۆ گەشەکردن، ئێسکەکانی سەر وەرەمەکە
پاڵدەنێن و فشار دەخەنە سەر مێشک، ئەم زیادبوونی فشارە کە بە زیادبوونی پەستانی
ناو سەر (ICP) ناسراوە، دەبێتە هۆی دەرکەوتنی
نیشانەکان.
نیشانە باوەکانی بریتین
لە:
١. سەرئێشە باوترین نیشانەیە،
وەرەمی مێشک دەبێتە هۆی سەرئێشە کاتێک وەرەمەکە بۆرییە هەستیارەکانی خوێن لە مێشکدا
پاڵدەنێت، سەرئێشەی وەرەمی مێشک جیاوازە لە جۆرەکانی دیکەی سەرئێشە چونکە ئازارێکی
بەردەوامە، بەزۆری ئازارەکە لە کاتی خەبەربوونەوە لە بەیانیاندا خراپتر دەبێت هەروەها
سکچوون و ڕشانەوەی لەگەڵدایە.
٢. گرژبوونی مێشک، کە دەتوانێت
کاریگەری لەسەر هەموو جەستە هەبێت، بەزۆری لەناکاو ڕوودەدات و دەبێتە هۆی لەدەستدانی
هۆشی کەسەکە یان لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ و وەستانی هەناسەدان، ئەم جۆرە گرژبوونانە بە
شێوەیەکی گشتی دوو بۆ سێ خولەک دەخایەنن.
٣. وەرەمی مێشک
دەبێتە هۆی سکچوون و ڕشانەوە، بەتایبەتی لەگەڵ سەرئێشەدا. ئەمەش بەهۆی زیادبوونی پەستانی
ناو سەرەوەیە. ئەو کەسانەی کە وەرەمی مێشکیان هەیە بە درێژایی ڕۆژ تووشی سکچوون و ڕشانەوە
دەبن.
٤. هەندێک جۆری وەرەمی
مێشک کاریگەری لەسەر ئەو ناوچانەی مێشک هەیە کە بەرپرسن لە جوڵە، بەم شێوەیەش لەوانەیە
تووشی لاوازی و ئیفلیجی ماسولکەکان و لەدەستدانی هەستی جەستەیی ببن.
٥. ئەو کەسانەی تووشی
وەرەمی مێشک بوون زۆرجار تووشی لەدەستدانی بیرەوەری و کێشەی بیرەوەری ببن.
٦. گۆڕانی خێرای باری
دەروونی و تووشبوون بە خەمۆکی لەوانەیە لە کەسانی تووشبوو بە وەرەمی مێشکدا باو بێت.
٧. ئەو کەسانەی تووشی
وەرەمی مێشک بوون تووشی ماندوێتییەکی زۆر دەبن و هەست بە کەمی وزە، لاوازی ماسولکەکان،
و خاوبوونەوەی جوڵە دەکەن.
٨. کاتێک وەرەمی مێشک
لەسەر دەمارێکی سەر یان دەوروبەری گەشە دەکات، دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە بیستن و بینین.