ئەم نیشانانە دەریدەخەن تووشی هەوکردنی جگەر بوویت

PM:02:29:12/09/2025

42356 جار خوێندراوەتەوە

جگەر رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە جەستەی مرۆڤدا، چونکە یارمەتیدەرە بۆ پاککردنەوەی ئەو خوێنەی کە لە کۆئەندامی هەرسەوە دێت بەر لەوەی بە جەستەدا بڵاوببێتەوە.

ماڵپەڕی "عاجل" لە بابەتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، کاتێك ئەم ئەندامە بەباشی کارناکات و تووشی هەوکردن دەبێت چەند گرفتێکی تەندروستی دروست دەبێت و کۆمەڵێك نیشانە لە جەستەدا دەردەکەون کە دەبێت بناسرێنەوە و پشتگوێ نەخرێن، بەم جۆرە:

١. زەردبوونی پێست.

٢. ئازار لە چاوەکاندا.

٣. ئازار و ئاوسانی سك.

٤. ئاوسانی قاچ و پێیەکان.

٥. خورانی پێست.

٦. تۆخبوونی رەنگی پێست.

٧. کاڵبوونی رەنگی پیسایی.

٨. ماندوێتی درێژخایەن.

٩. دڵتێكهەڵاتن یان رشانەوە.

١٠. لەدەستدانی ئارەزووی خواردن.