ئەکتەرێکی بەناوبانگ بڕێکی زۆر پارە دەبات و هەڵدێت

AM:10:46:11/09/2025

8992 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی تورکیا لەم دواییانەدا هەواڵێکیان بڵاوکردووەتەوە کە ئەکتەری ناوداری تورکیا سیهان مێنگەرئۆغڵۆ تۆمەتبارە بە ساختەکاری و گەندەڵی و دزینی ١٥ ملیۆن لیرە کە دەکاتە ٣٦٠ هەزار دۆلار پاشان بەرەو بالی پایتەختی ئەندەنوسیا هەڵهاتووە.

هەندێک لە ڕۆژنامە ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو ئەکتەرە تورکە قەرزەکانی بە کۆی گشتی ١٥ ملیۆن لیرە بووە و لەگەڵ هاوسەرەکەی سینا مێنگەرئۆغڵو گەشتیان کردووە بۆ شاری بالی پایتەختی ئەندەنوسیا، میدیاکان باسیان لەوە کردووە کە قەرزدەرەکان نەیانتوانیوە پەیوەندییان پێوە بکەن و ناونیشانی هەڵەی پێداون و مۆبایلەکەی کوژاندووەتەوە.

قەرزدەرەکان پەیوەندییان بە هاوسەرەکەیەوە کردووە، هاوسەرەکەی بە شێوەیەکی سەیر وەڵامی داوەتەوە و باسی لەوە کردووە کە لێ جیابووەتەوە و ئاگایی لێ نییە ، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەو دوو هاوسەرە نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر وێنەیان پێکەوە لە بالی بڵاوکردبووەوە.

جێگەی باسە تا ئێستا ئەو ئەکتەرە تورکە هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو ڕووداوە نەداوە هەروەها هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمنیەوە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستاش لێکۆلینەوەکان لەسەری بەردەوامن و دەستگیر نەکراوە.

ئەو ئەکتەرە بە کارەکانی لە چەندین زنجیرەی تورکیدا ناسراوە، ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێناوە.