سوودەکانی خەیار بۆ تەندروستی پێست

PM:01:45:10/09/2025

2472 جار خوێندراوەتەوە

خەیار یەکێک لە هەڵبژاردنە بەناوبانگەکان بۆ چاودێریکردنی پێست کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر پێست دروست دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی "vinmec" بڵاوکراوەتەوە، خەیار کۆمەڵێک توخمە گرنگەکانی تێدایە وەک ڤیتامین سی و فۆلیک ئەسید و دژە ئۆکسێنەر، ئەم توخمانە نەک تەنها پشتگیری تەندروستی پێست دەکەن بەڵکو دەرکەوتنی پێست بە گشتی باشتر دەکەن بە قووڵی شێداری دەکاتەوە و خۆراک دەدات بە پێستەکە.

خەیار یەکێکە لە گرنگترین و سودبەخشترین سەوزە تەندروستەکان کە هەم تەندروستی جەستە و هەم پێست بەرەوپێش دەبات، بە توانای دووبارە دروستکردنەوەی خانەکان ناسراوە، هەروەها بڕێکی بەرچاو لە ترشی فۆلیکی تێدایە کە پێست لە ژەهرەکانی ژینگە دەپارێزێت، ڕێژەی ٩٦% ئاوی تێدایە وای لێدەکات ببێتە ڕێگەیەکی سروشتی زۆر باش بۆ شێدارکردنەوەی جەستە.

پسپۆران ئاماژەیان بە دیارترین سوودەکانی خەیار بۆ پێست کردووە، بەم شێوەیە:

١. لابردنی ئاوسانی ژێر چاو، فێنکایی خەیار یارمەتی خوێنبەرەکان دەدات و ئاوسانی کەم دەکاتەوە.

٢. پاککردنەوەی کونیلەکان، خەیار وەک پاککەرەوەیەکی سروشتی کاردەکات و ڕێگری لە گیرانی کونیلەکان دەکات و ئەگەری توشبوون بە زیپکە کەمدەکاتەوە.

٣. رێگری لە نیشانەکانی پیربوون دەکات، بەهۆی دژە ئۆکسێنەرەوە خەیار بۆ ماوەیەکی زیاتر پێست بە گەنجی دەردەخات.

٤. چارەسەرکردنی خورانی پێست، تایبەتمەندی ئارامکەرەوەی وای لێدەکات کاریگەر بێت لە نەهێشتنی سووتاوی بچووک و پەڵە.

٥. شێدارکردنەوەی پێست، رێژەی زۆری ئاوەکەی وادەکات پێست نەرم و شێدار دەربکەوێت.