بەپێی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، نزیکەی
یەک ملیار و ٢٨ ملیۆن کەسی پێگەیشتوو لە تەمەنی ٣٠ بۆ ٧٩ ساڵیدا لە سەرانسەری جیهاندا
بەدەست بەرزی پەستانی خوێنەوە دەناڵێنن.
بەپێی هەواڵێکی
ماڵپەڕی " eremnews"خووی سادەی ڕۆژانە وردە وردە فشار دەخاتە سەر دڵ
و خوێنبەرەکان، ڕەنگە زۆرێک لەم خووانە بێ زیان دەرکەون، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات
دەتوانن پەستانی خوێن بەرز بکەنەوە بەبێ ئەوەی هەست بەوە بکەن.
لێرەدا ١٠ خووی خراپی ڕۆژانە دەخەینەڕوو کە ڕەنگە
هەستیان پێ نەکەیت، بەڵام کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان
دەبێت:
١. وازهێنان لە نانی بەیانی:
نانی بەیانی نەک تەنها وزە بە جەستە دەبەخشێت،
بەڵکو ڕۆڵی هەیە لە ڕێکخستنی پەستانی خوێن.
٢. زیاد بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن:
زۆر بەکارهێنانی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی
خوێن، ئەم دەرمانانە کاریگەرییان لەسەر کارکردنی گورچیلە هەیە، ئەمەش لە بەرامبەردا
کاریگەری لەسەر بڕی سۆدیۆم و شلەی جەستە دەبێت کە لە جەستەدا دەیهێڵێتەوە، هەردووکیان
پەیوەندییان بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنەوە هەیە.
٣. ژیان کردن لە ژینگەیەکی ژاوەژاوی بەردەوامدا:
ڕەنگە جێگەی سەرسوڕمان بێت، بەڵام بەرکەوتن بە
دەنگی هاتوچۆ، دەنگی تەلەفزیۆنی بەرز، یان تەنانەت دەنگی ژاوەژاوی بەردەوام لە
ماڵەوە دەتوانێت پەستانی خوێن بەرز بکاتەوە، توێژینەوەکان
باس لەوە دەکەن کە ژاوەژاوی بەردەوام ڕێڕەوی فشار لە مێشکدا چالاک دەکات، بەمەش خوێنبەرەکانت
لە حاڵەتی گرژیدا دەهێڵێتەوە.
٤. ڕاگرتنی میز بۆ ماوەیەکی درێژخایەن:
زۆر کەس لە کاتی سەرقاڵیدا میزکردندا پشتگوێ دەخات،
بەڵام بە دووبارەکردنەوەی ئەو کارە فشار دەخاتە سەر میزڵدان و گورچیلە، بە تێپەڕبوونی
کاتیش ئەمەش فشار دەخاتە سەر سووڕی خوێن و دەتوانێت پەستانی خوێن بەرز بکاتەوە.
٥. نەخواردنەوەی ئاوی پێویست:
نەخواردنەوەی بڕی ئاوی پێویست و وشکبوونەوەی
جەستە کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەسانی
خوێن.
٦. زۆر خواردنی ترشیات:
رەنگە ترشیات بە ڕێژەیەکی کەم بێ زیان دەرکەون بەڵام رێژەیەکی زۆری خوێی
تێدایە کە هۆکارێکی شارەوەیە بۆ بەرزبوونەوەی پەسانی خوێن، خواردنی خوێ لەگەڵ هەموو
ژەمێکدا وردە وردە ئاستی سۆدیۆمی مەترسیدار بەرز دەکاتەوە.
٧. دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر:
دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر پەیوەندی بە نەخۆشییەکانی
دڵەوە هەیە و دۆخی جەستە خراپتر دەکات، ڕێگری لە ڕۆیشتنی خوێن دەکات، جەستە ناچار
دەکات زیاتر کار بکات بۆ سووڕانەوەی خوێن، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی وردە وردە
پەستانی خوێن.
٨. کەم خەوی یان زۆر خەوتن:
خەوتن کەمتر لە شەش کاتژمێر یان زیاتر لە نۆ
کاتژمێر ڕیتمەکانی ڕۆژانەی جەستەت تێکدەدەن، ئەم ناهاوسەنگییە هۆرمۆنەکانی سترێس زیاد
دەکات، وەک کۆرتیزۆڵ کە ڕۆڵی ڕاستەوخۆی هەیە لە بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن.
٩. توڕەیی:
زۆرجار فشار پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی پەستانی
خوێنەوە هەیە،هەروەها پەیوەندی بەوەوە هەیە کە چۆن مامەڵە لەگەڵ هەستەکاندا دەکەیت، ئەو
کەسانەی کە توڕەیی یان بێزاری خۆیان دەشارنەوە پەستانی خوێنیان بەرزترە لە چاو ئەوانەی
هەستەکانیان بە شێوەیەکی تەندروست دەردەبڕن.
١٠. خۆراکە
ئامادەکراوەکان:
زۆربەیان ڕێژەیەکی زۆر شەکر و سۆدیۆمیان تێدایە،
خواردنی ئەم خۆراکانە بە بەردەوامی دەتوانێت بەشداربێت لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.