چی دەبێتە هۆی ڕەشبوونی ژێر چاوەکان؟

PM:03:04:09/09/2025

2168 جار خوێندراوەتەوە

ڕەشبوونی ژێر چاوەکان کێشەیەکی باوی تەندروستییە، زۆرجار بە نیشانەی ماندوێتی، فشاری دەروونی یان هەڵکشانی تەمەن دادەنرێت.

بەپێی ڕۆژنامەی "The Times of India" توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن کە ناهاوسەنگی خۆراکی لەوانەش کەمی ئاسن و ڤیتامین B12 و ڤیتامین C و ڤیتامین K دەتوانێت هۆکار بێت لە دەرکەوتن و قووڵی بازنەی ڕەش لە ژێر چاوەکاندا، ئەم کەموکوڕیانە کاریگەرییان لەسەر سوڕی خوێن و بەرهەمهێنانی کۆلاجین و یەک رەنگی پێست هەیە، ئەمەش وا دەکات پێستی ناسکی ژێر چاوەکان زیاتر ئامادەبێت بۆ تاریکبوون.

کەمی ئاسن و ڤیتامین B12 پەیوەندییەکی نزیکیان بە کەمخوێنییەوە هەیە، کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئۆکسجین بۆ شانەکانی جەستە، کاتێک ئاستی هیمۆگلۆبین کەم دەبێتەوە زۆرجار پێستەکە کاڵ دەبێتەوە، ئەمەش وا دەکات خوێنبەرە شین وەنەوشەییەکانی ژێر چاوەکان زیاتر دەربکەون.

کەمبوونەوەی ڤیتامین B12 دروستبوونی خڕۆکە سورەکانی خوێن تێکدەدات و دەبێتە هۆی کاڵبوونەوەی ڕەنگی پێست و خراپتربوونی بازنەی ڕەشی ژێر چاو.

ڤیتامین سی ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە دروستبوونی کۆلاجین، کەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی دروستبوونی رەشی ژێر چاو.

ڤیتامین K پێویستە بۆ رێگری کردن لە مەینبوونی خوێن و پاراستنی موولوولەکان، کەمیی ئەمە دەبێتە هۆی لاوازبوونی موولوولەکانی ژێر چاو هەروەها ڤیتامین D ڕۆڵی هەیە لە نوێبوونەوەی خانەکان و دروستبوونی کۆلاجین، کاتێک کەمی هەیە پێکهاتەی پێست لاواز دەبێت و ڕەنگە بازنەی ڕەشی ژێر چاوەکان زیاتر دەربکەون.

خواردنی خۆراکە تەندروستەکان لەگەڵ گۆڕینی شێوازی ژیان باشترین ئەنجام بۆ تەندروستی پێست و خۆپاراستن لە بازنەی ڕەش و کێشەکانی دیکەی تەندروستی پێست دابین دەکات.