پسپۆرێک پێشنیاری خواردنی خورما دەکات بۆ ئەو کەسانەی کێشەی کەمی مەگنیسیۆمیان هەیە

PM:05:03:08/09/2025

6412 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایانی بواری خۆراک دەڵێن، خواردنی خورما بەشدارە لە دابینکردنی ژەمێکی بەرچاوی مەگنیسیۆم بۆ جەستە.

بەپێی ماڵپەڕی "MSN Health" کەمی مەگنیسیۆم دەبێتە هۆی کاریگەری لاوەکی کە بریتین لە ماندوێتی و گرژبوونی ماسولکەکان و لاوازی ئێسکەکان و خراپی کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێن، ئەمە جگە لەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات.

بەگوتەی لیا کیلۆر، پسپۆڕی خۆراکی لە ویلایەتی ڤێرجینیا باس لەوە دەکات کە کەمی مەگنیسیۆم دەبێتە هۆی تێکچوونی خەو، گرژبوونی ماسولکەکان، دڵەڕاوکێ، ماندوێتی و قەبزی، راشیگەیاند " بۆ پاراستنی تەندروستی و رێگریکردن لە کەمبوونەوەی مەگنیسیۆم لە جەستەدا پێویستە رۆژانە یەک تا سێ دەنک خورما بخورێت چونکە ئاستی مەگنیسیۆم لە جەستەدا زیاد دەکات".