نەخواردنی ماددە خۆراکییە پێویست و گرنگەکان دەتوانێت
ببێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی، لەوانە لاوازبوونی بەرگری جەستە و نەخۆشییە درێژخایەنەکان.
بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی " sciencedirect"
دا، پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن کە کەمی ماددە خۆراکییە گرنگەکان دەتوانێت ببێتە هۆی
چەندین کێشەی تەندروستی، ئەوانیش وەک:
١. لاوازبوونی سیستمی بەرگری جەستە.
٢. زیادبوونی کێشە دەروونییەکان.
٣. تووشبوون بە بەدخۆراکی.
٤. هەستکردن بە ماندوێتی و بێهێزی.
٥. خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.
٦. دروستبوونی کێشەی ئێسک و جومگەکان.
٧. کەمخوێنی.
٨. سەرهەڵدانی کێشەکانی پێست و قژ.
٩. دەبێتە هۆی خراپبوونی ددان و نەخۆشی پووک.
١٠. کێشەکانی بینین.