دوای دیارنەمانی هاوڕێکەی، ئەو ئەستێرە بەناوبانگەی
تورکیا لەبەردەم داواکاری گشتی ئامادە دەبێت.
لە دۆسیەی دیارنەمانی بازرگانی تورکی حەلیت یوکایا
کە نزیکەی سێ هەفتە لەمەوبەر لە ڕووداوێکی دەریایی نهێنیدا بێسەروشوێن بوو، ئەکتەری
بەناوبانگی تورکیا کیڤانچ تاتلیتوگ لە بەردەم داواکاری گشتیدا لێدوانی خۆی پێشکەش
دەکات.
میدیاکان ئاماژەیان بەوە کردووە، کیڤانچ کە بە
شێوەیەکی شەخسی بەشداری گەڕان بەدوای هاوڕێکەیدا کردووە، پشتڕاستی کردووەتەوە کە چەند
ساتێک پێش ڕووداوەکە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ کردووە، بەڵام لەناکاو پەیوەندییەکە
پچڕاوە و جارێکی دیکە نەتوانراوە پەیوەندی پێوە بکرێتەوە، ئەمەش بە دوا بەرکەوتنی
لەگەڵ یوکایا دادەنرا پێش دیارنەمانی.
جێگەی باسە لێدوانەکانیتاتلیتوگ هاوکات بوو لەگەڵ پێشهاتە بەرچاوەکانی
ئەو دۆسیەیە کە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە بازنەی میدیاکانی تورکیادا پەیڕەوی لێدەکرێت،
بەڵام کاپتنی کەشتییەکە دەستگیرکراوە بەتایبەتی دوای ئەوەی دانی بەوەدانا کە هەستی
بە هەندێک کێشە کردووە بینیوێتی ئاو هاتووەتە ناو کەشتییەکەوە بەڵام بەردەوام بووە
لە رۆشتن.