خانمە هونەرمەند، دەشنێ موراد نوێترین گۆرانی بەناوی "گیانم" بڵاوکردەوە.
ڤیدیۆکلیپەکە لە دەرهێنانیڕیبێکا پاولە و پۆڵ مەککێی کاری وێنەگرتنی بۆ کردووە.
دەشنێ موراد گۆرانیبێژ، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و ژینگەدۆستی کوردە،
لە ساڵی ١٩٨٦ لە سلێمانی لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٩٧دا لەگەڵ بنەماڵەکەی چووەتە
وڵاتی ھۆڵەندا، نزیکەی ٢٠ ساڵە دەستی بە کاری هونەریی و گۆرانیوتن کردووە و خاوەنی
چەند بەرهەمێکی تایبەت بە خۆیەتی و بە دوێتیش لەگەڵ هونەرمەندان.