خۆڵبارین تا کەی بەردەوام دەبێت؟

AM:10:58:17/08/2025

256 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ خۆڵبارین بەردەوامە و کاریگەرییەکەی لە چەند شوێنێک دەمێنێتەوە، دەشڵێت، لە سنوورى ئیدارەى گەرمیان شەپۆڵى خۆڵبارین زیاتر دەبێت، پلەی گەرماش لە نزمبوونەوەدایە، لە گەرمیان دەگاتە ٤٤ پلەی سیلیزی.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٥، کەسناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و تۆز و خۆڵ دەبێت، کاریگەرى ئەم تۆز و خۆڵە بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانى گرتووەتەوە و ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت، لە هەندێ کاتدا کەم دەبێتەوە لە هەندێ کاتدا زیاد دەکاتەوە.

وتیشی، لە سنوورى ئیدارەى گەرمیان شەپۆڵى خۆڵبارین زیاتر دەبێت لە هەندێ کاتدا، وە لە سنوورى ئیدارەى زاخۆ و پارێزگاى دهۆک کاریگەرى خۆڵ بارین کەمتر دەبێت.

دەشڵێت، پلەی گەرما لە هەندێ ناوچە نزیک دەبێتەوە لە هەندێ ناوچەش نزم دەبێتەوە بە یەک پلەى سیلیزى.

سەبارەت بە کەشی سبەى دووشەممە دەشڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەرى کاریگەرى تۆزوخۆڵ لەسەر بەشێک لە ناوچەى جیاجیا دەبێت.، پلەی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە و لە هەندێک ناوچە نزیک دەبێتەوە وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە:

هەولێر:٤٢پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٤٠ پلەی سیلیزی

دهۆک:٤١پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٤٤ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٤٢پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٤٢ پلەی سیلیزی

سۆران: ٤٠ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٣١ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٤٤ پلەی سیلیزی