ڤیدیۆیەک لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە کە تێیدا
ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی سیاسەتی ماکدۆناڵدزەوە کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ دەستگیرکراوە
دوای ئەوەی دوای کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە هەوڵیداوە لە چێشتخانەیەکی ماکدۆناڵدز نان
بخوات.
بەپێی وتەی شایەتحاڵەکان، کچەکە لەگەڵ هاوڕێکانیدا
کاتژمێر ٤:٥٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ چوونەتە ناو چێشتخانەکە و لە ماوەی تەنها ١٠ خولەکدا
کارمەندانی چێشتخانەکە پەیوەندییان بە پۆلیسی ناوچەکەوە کردووە و پۆلیسیش دەستگیریکردووە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سیاسەتی
ماکدۆناڵدز لە هەندێک ناوچەدا قەدەغەی کردووە ئەوانەی تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە
لە دوای کاتژمێر ٥ی پاشنیوەڕۆ ژەمەکان لە لقەکانی بکڕن ئەگەر کەسێکی گەوەرەیان
لەگەڵدا نەبێت، ئەمەش
وەک ڕێوشوێنێکی ناوخۆییە بۆ چارەسەرکردنی کێشە تایبەتەکان
لەو شوێنەنەدا، ئەو روداوەش مشتومڕی لەسەر سۆشیال میدیاکاندا دروستکردووە، زۆرێک لە
بەکارهێنەران ناڕەزایی خۆیان لە کارەکانی پۆلیس و توندی ئەم سیاسەتە دەربڕیوە.