پیاز یەکێکە لەو سەوزە کۆنانەی کە هەزاران ساڵە
لە خۆراک و دەرماندا بەکارهاتووە، بە تام و بۆنە تیژەکەیدا دەناسرێتەوە، چەندین
سوودی تەندروستی تێدایە کە وای لێدەکات ببێتە بەشێکی گرنگی خۆراکی ڕۆژانە.
لە ماڵپەڕی "lebanon24"
بڵاوکراوەتەوە، پسپۆران ئاماژە بە دیارترین سوودە تەندروستییەکانی پیاز دەکەن، بەم
شێوەیە:
١. بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە:
پیاز پێکهاتەی دژە بەکتریا و دژە ڤایرۆسی تێدایە،
وەکو ئەلیسین، ئەمەش وای لێدەکات کاریگەر بێت لە بەهێزکردنی بەرگری جەستە و بەرەنگاربوونەوەی
نەخۆشیەکان.
٢. ڕێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا:
لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە پیاز یارمەتی کەمکردنەوەی
شەکری خوێن دەدات بەتایبەتی ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، ئەمەش بەهۆی ئەو پێکهاتانەی
تێدایە کە یارمەتی باشترکردنی هەستیاری جەستە دەدات بۆ ئەنسۆلین.
٣. پاراستنی دڵ:
پیاز یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش
دەدات و پەستانی خوێن ڕێکدەخات و سوڕی خوێن باشتر دەکات، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە
نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.
٤. دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر:
پیاز دژە ئۆکسانی بەهێزی تێدایە وەکو کوێرسیتین
کە خانەکان لە تێکچوون دەپارێزێت و ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
٥. سوودی هەیە بۆ کۆئەندامی هەرس:
ئەو ڕیشاڵەی لە پیازدا هەیە یارمەتی باشترکردنی
کرداری هەرس دەدات و ڕێگری لە قەبزی دەکات هەروەها پاڵپشتی گەشەی بەکتریا سودبەخشەکان
دەکات لە ڕیخۆڵەکاندا.
٦. تەندروستی ئێسک بەرەوپێش دەبات:
پیاز مادەی کانزا گرنگەکانی وەک کالیسیۆم و مەگنیسیۆمی
تێدایە کە بەشدارن لە بەهێزکردنی ئێسک و ڕێگریکردن لە پووکانەوەی ئێسک بەتایبەت لە
کەسانی بەساڵاچوودا.
٧.بەسودە بۆ پێست و قژ:
پیاز گۆگردی تێدایە کە توخمێکی گرنگە بۆ تەندروستی
پێست و قژ، دەتوانرێت ئاوی پیاز بەکاربهێنرێت بۆ یارمەتیدانی گەشەی قژ و بەهێزکردنی
پێستی سەر.