هونەرمەندی گۆرانیبێژ،
کەمال محەمەد، نوێترین بەرهەمی بەناوی "دڵم تەنگە" بڵاوکردەوە.
بەرهەمەکە لە ئاواز و
میوزیکی شادمیر نامۆیە، کاری دەرهێنانی کلیپەکەی لەلایەن دیار مەهدییەوە بۆ کراوە.
كهمال محهمهد ساڵى ١٩٦٠ لە شارى سلێمانی لەدایکبووە، لە
ساڵانی هەشتاکانەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان،
هەوادارێکی زۆری هەیە، جگە لە سازکردنی چەندین کۆنسێرتی گۆرانی و میوزیک، چەندین ئەلبوم
و ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکراوی هەیە.