لیۆناردۆ دیکاپریۆ: تەمەنم ٥٠ ساڵە بەڵام وا هەست دەکەم ٣٢ ساڵبم

AM:10:44:14/08/2025

2100 جار خوێندراوەتەوە

ئەستێرەی ئەمریکی لیۆناردۆ دیکاپریۆ پشتڕاستی کردەوە کە هەست بە گەنجێتی دەکات، ڕوونیکردەوە سەرەڕای ئەوەی کە تەمەنی ٥٠ ساڵە بەڵام هێشتا تەندروستی خۆی پاراستووە و وا هەست دەکات لە سییەکانی تەمەنیدا بێت.

ئەو هونەرمەندە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بول توماس ئەندرسون لە گۆڤاری "Esquire" ، پرسیاری لێکرا " ئەگەر نەتزانی تەمەنت چەندە، دەڵێیت تەمەنت چەندە؟" راستەوخۆ وەڵامی دایەوە و وتی" هەست دەکەم ٣٢ ساڵبم، لەرووی سۆزداریشەوە هەست دەکەم تەمەنم ٣٥ ساڵە"

ئاماژەی بەوەشکرد کە تەمەنی ٥٠ ساڵی واییکردووە زیاتر وریا بێت لە ڕاستگۆیی و کات بەفیڕۆ نەدان، چ لە ژیانی تایبەتی و چ لە ژیانی پیشەگەریدا زیاتر کراوە بێت تەنانەت ئەگەر ببێتە هۆی ناکۆکی یان کۆتایی هاتنی هەندێک پەیوەندی.

سەبارەت بە خووی سەیرکردنی فیلم، باسی لەوە کرد کە بە دەگمەن سەیری فیلمەکانی دەکاتەوە، جگە لە فیلمی "The Aviator" کە بە بڕگەیەکی گرنگ لە ژیانی هونەریدا دەیدەنێت، ڕوونیکردەوە کە کارکردن لەسەر ئەم فیلمە لەگەڵ دەرهێنەر مارتن سکۆرسێزی، بۆ یەکەمجار هەستی بەرپرسیارێتی تەواوی پێبەخشی وەک بەشداربوویەکی سەرەکی لە بەرهەمهێنانەکەیدا، نەک تەنها ئەکتەرێک بێت و ڕۆڵێکی دیاریکراو بگێڕێت.