پسپۆڕانی بواری خۆراک پێشنیاری خواردنی سێو دەکەن
لە وەرزی هاویندا بەهۆی سوودە خۆراکییە دەوڵەمەندەکانیەوە کە دەتوانێت بەرەنگاریی
گەرما ببنەوە و ئاوی جەستە بپارێزێت.
بەپێی هەواڵێکی
ماڵپەڕی " lebanon24"،سێو ڕێژەیەکی بەرزی ئاو و ڕیشاڵی تێدایە، ئەمەش
یارمەتیدەرە بۆ هەستکردن بە تێربوون هەروەها ڤیتامین سی و دژە ئۆکسانیان تێدایە کە
پاڵپشتی سیستەمی بەرگری جەستە دەکەن و خانەکان لە تێکچوون دەپارێزن.
سێو یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی هەرس، لە هەمان
کاتدا خواردنی یەک سێو لە ڕۆژێکدا دەبێتە هۆی وزەبەخش و پڕ لە وزە، بەتایبەتی لە وەرزی
هاویندا چونکە جەستە بە شێداری دەهێڵێتەوە.