ئەو نیشانانەی پێش جەڵتەی دڵ دەردەکەون چین؟

AM:08:45:14/08/2025

17760 جار خوێندراوەتەوە

جەڵتەی دڵ كاتێک ڕوودەدات كە رۆیشتنی خوێن بۆ دڵ بوەستێت بەهۆی كۆبونەوەی چەوری و كۆلیسترۆڵ و ماددەی دیكە لەشادەمارەكان.

دکتۆر یولیا مارچینتسێڤا، پزیشکی دڵ، ئاماژەی بەوە کرد کە ئاوسانی قاچ و ئازاری دڵ لە کاتی چالاکی جەستەیی و ئازاری بڕبڕەی پشت ئەو نیشانانەن کە پێش جەڵتەی دڵ دەردەکەون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئاوسانی قاچەکان نیشانەی سستبوونی دڵە، هەروەها نەخۆشەکان هەست بە ئازاری دڵ دەکەن لەکاتی چالاکییە جەستەییەکان پێش جەڵتەی دڵ و لەوانەیە ئەم ئازارانە دەربکەون تەنانەت بە بچووکترین هەوڵی جەستەییش".

پێش ڕوودانی جەڵتەی دڵی كتوپڕ لەهەندێک كاتدا هەست بە ئازاری توند لەناوچەی سک دەكرێت كەهەندێک كات دڵتێكەڵهاتن و ئاوسان و تێكچوونی گەدەی لەگەڵدا دەبێت هەروەها هەستكردن بەفشارێكی زۆر لەناوچەی سنگ ناوبەناو لەگەڵ ئازارێكی توند و بێزاركەر نیشانەی پێشوەختی جەڵتەی دڵ دادەنرێت و هەروەها پێدەچێت هەندێك نیشانەی دیكەی لەگەڵ بێت لەقۆڵەكان و مل و شانەكان و گەدە.

باسیشی لەوە کرد کە ئەگەر کەسێک تووشی کێشەی هەناسەدان و ئازار و فشاری بڕبڕەی پشت بوو، ئەوا ئەمانە ئەو نیشانەن کە پێویستی بە چاودێری پزیشکی دەستبەجێ هەیە.