ئایا خواردنی ئیندۆمی هەموو ڕۆژێک زیانی بۆ تەندروستی هەیە؟

AM:10:28:13/08/2025

4716 جار خوێندراوەتەوە

ئیندۆمی یەکێکە لە خواردنە خێراکان کە لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بەربڵاوە، ئەم خواردنە بەهۆی ئامادەکردنی ئاسان و نرخەکەیەوە لەلای زۆریک لە خەڵکی پەسەندە.

لە ماڵپەڕی " addustour" بڵاوبووەتەوە، پسپۆران باس لە پێکهاتەی ئیندۆمی دەکەن، بەمشێوەیە:

١. بەرزی سۆدیۆم، ٦٠٠ بۆ ١٥٠٠ میلیگرام بۆ هەر پاکەتێک، کە سنووری پێشنیارکراوی ڕۆژانە تێدەپەڕێنێت .

٢. ڕیشاڵی کەم چونکە لە ئاردی پاڵاوتە دروست دەکرێن .

٣. کەمی پرۆتین، ئەمەش وادەکات کەمتر هەست بە تێری بکەیت.

٤. ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە نییە.

مەترسییە تەندروستییەکانی خواردنی ڕۆژانەی ئیندۆمی:

- نەخۆشی میتابۆلیک، توێژینەوەیەکی کۆریای باشوور دەریخستووە کە خواردنی زیاتر لە دووجار لە هەفتەیەکدا ئەگەری هەیە مەترسییەکە زیاد بکات بەتایبەت لە خانماندا.

- بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ بەهۆی زیادبوونی خوێ.

- قەبزی و خراپی تەندروستی ڕیخۆڵە بەهۆی کەمی ڕیشاڵەوە.

- کەمبوومەوە ماددە خۆراکییەکان لە جەستەدا بە تایبەت ئەگەر ژەمە سەرەکییەکەت بێت هەموو ڕۆژێک.

چۆن دەتوانیت زیانی کەمتری هەبێت و سوودی زیاتری هەبێت؟

- لە کاتی ئامادەکردنیدا سەوزەواتەکانی وەک برۆکلی، سپێناخ، یان گێزەری تێبکە.

- تێکەڵکردنی لەگەڵ پرۆتین وەک هێلکە، مریشک، یان فاسۆلیا.

- ئەو جۆرانە هەڵبژێرە کە لە دانەوێڵەی تەواو یان برنجی قاوەیی دروست دەکرێن.

خواردنی ئیندۆمی ناوبەناو زیانت پێناگەیەنێت، بەڵام کردنی بە خوویەکی ڕۆژانە، لە درێژخایەندا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.