هەوڵی سووتاندنی مزگەوتی ئایاسۆفیا لە ئەستەنبوڵ پووچەڵکرایەوە

AM:10:30:06/08/2025

808 جار خوێندراوەتەوە

هەوڵی سووتاندنی مزگەوتی ئایاسۆفیا لە ئەستەنبوڵ پووچەڵکرایەوە، تۆمەتبارەکە پێش دەستگیرکردنی بەشێک لە فەرشەکەی ئاگری تێبەردابوو بەڵام نەیتوانیوە خۆی دەرباز بکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " lebanon24" ، رووداوەکە کاتژمێر 11:50 خولەکی شەو ڕوویداوە، ئەو پیاوە بە کڵاوەوە چووەتە ناو مزگەوتەکە و ئاگری لە هەندێک کاغەزی پشت ستاندی قورئانەکانەوە بەرداوە، بەو هۆیەوە ئاگرەکە تەشەنەی کردووە و فەرشەکەی گرتووەتەوە.

ژنێک سەرنجی ڕووداوەکەی داوە و ئیمامەکەی ئاگادار کردووەتەوە، لە کاتێکدا نوێژخوێنێک بە خێرایی بەشە سووتاوییەکەی فەرشەکەی لابرد بۆ کوژاندنەوەی بڵێسەی ئاگرەکە، جێگەی باسە ئاگرەکە بە خێرایی کۆنترۆڵکرا پێش ئەوەی ئاگرەکە پەرەبستێنێت.

دواتر تیمە ئەمنییەکان چوونە ناو مزگەوتەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد، لە پێداچوونەوەیەک بە کامێرای چاودێریدا دەرکەوتووە کە تۆمەتبارەکە دوای ڕووداوەکە بەرەو گۆڕەپانی سوڵتانحمەت بەڕێکەوتووە.

دوای ئاشکرا کردنی ناسنامەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا، لەوێ دادگا بڕیاری دەستبەسەرکردنی دەرکرد، دەرکەوتووە کە پێشینەی خەوێندراوی لە نەخۆشخانەی دەروونی هەبووە.