توێژینەوەیەکی ئەم
دواییە ئاماژە بەوە دەکات کە خواردنەوە شیرینکراوەکان زیانی زیاتریان هەیە لە
خواردنە شەکردارەکان.
لە ماڵپەڕی
" altibbi" بڵاوکراوەتەوە، توێژینەوەیەکی
ئەم دواییە کە لە زانکۆی بریگام یۆنگ بە هاوکاری چەند دامەزراوەیەکی ئەکادیمی ئەڵمانی
ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە خواردنەوەی خواردنەوە شیرینکراوەکان زیانی زیاتری هەیە بۆ
تەندروستی وەک لە خواردنی هەمان بڕی شەکر لە خۆراکەکاندا.
توێژەران ڕوونیان
کردەوە کە شەکر لە خۆراکەکاندا زۆرجار بەستراوەتەوە بە ڕیشاڵ، چەوری، یان پرۆتین،
ئەمەش هەڵمژینی بۆ ناو جەستە خاو دەکاتەوە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لەسەر ئاستی
شەکری خوێن کەمدەکاتەوە،بەڵام لە خواردنەوەکاندا شەکر زۆر بەخێرایی هەڵدەمژرێت، ئەمەش
دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرا و لەناکاو لە ئاستی شەکر و ئەنسۆلین لە خوێندا، ئەمەش
ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم زیاد دەکات.
کارین دێلاکۆرت،
توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت " شەربەتی شیرینکراو ، خواردنەوە گازییەکان
، خواردنەوە وزەبەخشەکان لە باوترین سەرچاوەکانی زیادکردنی شەکرەکانن لە سەرانسەری
جیهاندا، لەگەڵ ئەوەشدا بە دەگمەن وەک هۆکاری سەرەکی قەڵەوی و نەخۆشییەکانی دڵ
ناسراون".
لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن
کە خواردنەوەی شەکری شل ڕەنگە زۆر مەترسیدارتر بێت لە خواردنی هەمان ڕێژەی شەکر لە
خۆراکدا، ئەمەش پێویستی بە دووبارە بیرکردنەوە لە خووەکانی ڕۆژانەمان هەیە، بەتایبەتی
لە وەرزی هاویندا کە خواردنەوەی ئەو خواردنەوانە زیاد دەکات.
ڕێکخراوی تەندروستی
جیهانی(WHO) پێشنیاری
سنووردارکردنی شەکری زیادکراو دەکات تا دەتوانرێت، بۆ ئەوەی لە 10% زیاتر نەبێت لە
کۆی کالۆری ڕۆژانە.
هەروەها خواردنەوە شەکردارەکان بگۆڕن بە خواردنەوە
سروشتی و تەندروستەکان، وەک:
ئاو: هەمیشە هەڵبژاردەی
یەکەمە بۆ شێدارکردنەوەی جەستە بەشێوەیەکی تەندروست تەندروست.
چای گیایی: وەک
نەعنا، زەنجەفیل، یان بەیبوون.
ئاوی تامی سروشتی:
پارچەی لیمۆ، خەیار، یان میوەی تازە بخەرە ناو ئاوەکەتەوە.