چەند خوویەکی رۆژانە یارمەتی مێشکت دەدات بە تەندروستی بمێنێتەوە

AM:11:47:29/07/2025

796 جار خوێندراوەتەوە

خووی بچووک و بەردەوام هەن کە دەتوانن گەورەترین کاریگەری لەسەر تەندروستی مێشک دروست بکەن.

بپێی بابەتێکی ماڵپەڕی " India Today" پسپۆران ئاماژە بە چەند خوویەکی بچووک و بەردەوام دەکەن کە دەتوانن گەورەترین کاریگەری لەسەر لەسەر تەندروستی مێشک دروست بکەن.

شەش خووی رۆژانە هەن کە یارمەتیت دەدەن زیاتر مێشکت چالاک بێت بەبێ فشار بە تایبەت لە کاتی تاقیکرندەوەکاندا، بەم شێوەیەی خوارەوە:

١. پێداچوونەوە بە تێبینییەکان پێش خەوتن:

بەسەربردنی ٥-١٠ خولەک بۆ پێداچوونەوە بە تێبینیەکانی خوێندن لە شەودا یارمەتی مێشکت دەدات زانیاری باشتر بهێڵێتەوە، بەتایبەتی کە خەوتن یادەوەری بەهێز دەکات.

٢. ڕۆژەکەت بە لیستی کارەکان دەستپێبکە:

دروستکردنی لیستێکی کورت بۆ کارەکان کە ئەمەش بەڕێوەبردنی کات باشتر دەکات و ڕێگری لە سەرقاڵکردن دەکات، خشتەی ڕوون لە سەرەتاوە ڕۆژەکە بەرهەمدارتر دەکات.

٣. وەرگرتنی پشوویەکی پلان بۆ داڕێژراو:

خوێندنی بەردەوام تەرکیز کەم دەکاتەوە، دەتوانیت یاسای 50-10-50 تاقی بکەیتەوە، کە 50 خولەک بۆ خوێندن و 10 خولەک بۆ پشوودان. ئەم پشووانە یارمەتیدەرە بۆ تازەکردنەوەی دەروون و پاراستنی ئاستی وزەی جێگیر.

٤. ڕوونکردنەوە بۆ ئەوانی تر

ڕوونکردنەوەی بابەتەکان بۆ کەسێکی تر جا ڕاستەقینە بێت یان خەیاڵی، خوێندکار ناچار دەکات بە قووڵی بابەتەکە وەربگرێت، وانەوتنەوە تێگەیشتن باشتر دەکات و ئەو شتانە ئاشکرا دەکات کە خوێندکار هێشتا نایزانێت.

٥. ئاوی خواردنەوە و خواردنی کەم:

عەقڵ پێویستی بە وزە هەیە، پێویستە خوێندکاران بە درێژایی ڕۆژ ئاو بخۆنەوە و خواردنی کەم و تەندروست هەڵبژێرن وەک گوێز یان میوە.

٦. بۆ ماوەی پێنج خولەک مێدیتەیشن ئەنجام بدە:

لە کۆتایی هەر ڕۆژێکدا فێرخوازەکان دەتوانن ئەم پرسیارانە لە خۆیان بکەن: چی فێربووم؟ لە چیدا دەتوانم باشتر بم؟، مێدیتەیشن یارمەتی بەدواداچوونی پێشکەوتن و پاراستنی گرنگیدان بە ئامانجە ئەکادیمییەکان دەدات بەبێ فشار.