خانمە هونەرمەند شیرین عەبدولوەهاب کۆنترۆڵی تەواوی
هەژمارە فەرمییەکانی لە سۆشیال میدیاکاندا وەرگرتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " lebanon24" ئەو هونەرمەندە لە ئێستادا تەواوی هەژمارە فەرمییەکانی وەرگرتووەتەوە،
دوای ئەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری پێشووی پەیجەکەی گەیشتە ڕێککەوتن و کۆتایی بە
کێشەکانیان هێنا.
میدیا ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە ڕادەستکردنی ئەو
هونەرمەندە لە ڕاپۆرتێکی فەرمیدا بووە، کە ڕاوێژکار یاسر قەنتووش، پارێزەری هونەرمەندەکە
ئامادەی بووە، پاسۆرد و داتای هەژمارەکانی ڕادەستی شیرین کراون، ئەمەش
وایکرد لە ڕێگەی هەژمارە فەرمییەکانییەوە وەک ئێکس ، تیک تۆک، یوتیوب، تێلێگرام و واتسئەپ،
دووبارە هەواڵ و کارە هونەریەکانی بڵاوبکاتەوە و دەستبکاتەوە بە دەستبکاتەوە بە پەیوەندی
کردن لەگەڵ هەوادارانی.