هونەرمەندێکی بەناوبانگ لە کاتی نەشتەرگەری دڵدا
گیانی لەدەستدا.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو هونەرمەندی میسری
"ضياء عز الدين" لە کاتی نەشتەرگەری دڵدا کۆچی دوایی کرد.
یەکێک لە هاوڕێ نزیکەکانی لە هەژماری فەرمی خۆی
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هۆکاری مردنەکەی ئاشکرا کردووە و نوسیویەتی " کۆچی
دوایی برا و هاوڕێی باشم، هونەرمەند و گۆرانیبێژ (ضياء عز الدين)، نازانم چی بڵێم تەنها
دەڵێم خودا کۆتاییمان باش بکات"
"ضياء عز الدين" بە یەکێک لە هونەرمەندەکانیساڵی نەوەدەکان
ناسراوە، بەشداری لە چەندین کاری هونەریدا کردووە، ماوەی چەند ساڵێکە کار و بەرهەمی نوێی نەبووە.