ژمارەیەکی بەرچاو لەو کەسانەی که کێشەی لاوازی و کەمی کێشیان هەیە
بەردەوام ئەو پرسیارە ئەکەن کە ئایا هۆکاری لاوازییەکان ناگەڕێتەوە بۆ تووشبوونیان
بە بە بەکتریای گەدده جۆری "H.Plylori ".
دکتۆر کامهران رسوڵ ژاژڵهیی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە
بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە تووشبوون بەم بەکتریایە دەبێتە هۆی
دابەزینی کێش و لاوازی بە چەند مێکانزێمیکی جیاوازەوە، بەم شێوەیە:
١. کەمبوونەوەی یان نەمانی ئارەزووی خواردن.
٢. بوونی ئازاری گەددە و ناوسک و دڵەکزیی بە تایبەت دوای نان خواردن.
٣. ڕشانەوە و دڵ تێک هەڵهاتن.
٤. خراپتر بوونی نیشانەکانی تووشبوون دوای خواردنی چەور و سوورکراوە.
٥. غازاتی زۆر و پێجی ناوسک و قڕقینەی بەردەوام دوای نان خواردن.
٦. گەڕانەوەی تڕشەڵۆکی گەددە بۆ ناو سورێنجک.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە
دەستنیشان کردن و چارەسەری بەکتریای " H. Pylori " لەئێستادا
لە ڕێگای دەرمان و پارێزی خۆراک بەردەستە و ڕێژەی چاک بوونەوە لێی زۆر بەرز و
سەرکەوتووە، پێویستە نەخۆشەکە پابەند بێت بە تەواو کردنی کۆرسی دەرمانەکانی و
ڕێکارەکانی خۆپاراستن لە دووبارە تووشبوونەوە بە بەکتریاکە .