کچەکەی هەیفا وەهبی پەیامێکی کاریگەر بڵاودەکاتەوە

AM:09:43:11/07/2025

9900 جار خوێندراوەتەوە

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە کچەکەی هەیفا وەهبی هەوڵی خۆکوشتنی داوە و پەیامێکی کاریگەری بەجێهێشتووە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵەکان بڵاوبوونەتەوە کە کچەکەی هەیفا وەهبی بەناوی زەینەب فەیاز، ئێوارەی چوارشەممەی ڕابردوو لە ناو شوقەکەی خۆی لە بەیروت هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

بەپێی زانیارییەکان، دراوسێکان گوێیان لە هاوار بووە و پەیوەندییان بە ئۆتۆمبێلی فریاگوزارییەوە کردووە و راستەوخۆ زەینەب گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاوبوونەتەوە، زەینەب بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەری خواردووە و پەیامێکی کاریگەری بەجێهێشتووە کە تیایدا باسی لە ئازارە دەروونییەکانی کردووە بەهۆی کەڵەکەبووی کێشەی خێزانی و فشارە دەروونییەکانەوە، کە بەهۆی گرژبوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دایکیدا دروستبووە.

زەینەب نە ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە و نە ڕەتیشیکردووەتەوە، تەنها لە ستۆریەکانی ئینستاگرامیش وەک شتێکی ئاسایی بڵاویکردووەتەوە.