ئەستێرەیەکی بەناوبانگ هەڕەشەی دەرکردنی لە خانووەکەی لێدەکرێت

AM:11:30:05/07/2025

6428 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجوومەنی نوێنەرانی میسر لە دانیشتنی گشتیدا چوارشەممەی ڕابردوودا یاسای کرێی کۆنی پەسەند کرد، دوا بە دوای ئەم بڕیارەش زۆرێک مەترسی دەرکردنیان لەسەرە لە نێوانیاندا خانمە ئەکتەر نەبیلە عوبێد.

نەبیلە عوبێد لە بەیاننامە ڕۆژنامەوانییەکاندا ڕایگەیاندووە، بەپێی یاسا ئێستا هەڕەشەی دەرکردنی لە شوقەکەی لێدەکرێت. جەختی لەوە کردەوە کە یادگاری زۆری لە ماڵەکەیدا هەیە و نایەوێت چۆڵی بکات، کە شایەتحاڵی وەرگرتنی هەموو ئەو خەڵاتانەی بووە کە بە درێژایی ژیانی هونەری وەریگرتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوای خواستووە ئەم شوێنە دوای مردنی ببێتە مەزارگەیەکی هونەری.

شایەنی باسە، دوایین بەرهەمی نەبیلە عوبێد زنجیرەی " سكر زيادة " بوو، کە لە مانگی ڕەمەزانی ٢٠٢٠ پەخشکرا، بە بەشداری گروپێکی گەورەی هونەرمەندان، دیارترینیان نادیە جندی ، سەمیحە ئەیوب، زنجیرەکە لە نووسینی ئەمین جەمال و دەرهێنانی وائل ئیحسان بووە.