هەیفا وەهبی بەشداری کۆنسێرتێکی گەورە دەکات

AM:11:17:05/07/2025

700 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەیفا وەهبی بەشداری کۆنسێرتێکی گەورە دەکات لە پەراوێزی نمایشێکی جلوبەرگ کە لە شاری جددە بەڕێوەدەچێت.

هەیفا لە بڵاوکراوەیەکیدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەشداریکردنی خۆی ڕاگەیاند و دڵخۆشی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند "دڵخۆشم بە بەشداریکردن لە یەکێک لە گەورەترین نمایشە جلوبەرگەکانی ئەم وەرزە لە شاری جددە"

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ٢١ی تەمموز لە کۆشکی کوینز لە شاری جدە لە شانشینی سعودیە کۆدەبینەوە، هەروەها هەیفا ئامادەکاری دەکات بۆ پێشکەشکردنی کۆنسێرتێکی هاوبەش لەگەڵ هونەرمەندی میسری محەمەد ڕەمەزان لە چوارچێوەی کۆنسێرتەکانی هاوینی ٢٠٢٥ کە بڕیارە ڕۆژی شەممە ٢٣ی ئاب لە لوبنان بەڕێوە بچێت.