تامر حوسنی رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر دەبێتەوە

AM:09:09:05/07/2025

5856 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەند تامر حوسنی لە دواین کۆنسێرتیدا، بە ئەنجامدانی رەفتارێک رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر دەبێتەوە.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی هونەرمەندی میسری تامر حوسنی لە کۆنسێرتەکەی ئەم دواییەیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەوە.

لە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت کە تامر حوسنی لە یەکێک لە هەوادارەکانی نزیک دەبێتەوە و دەستی ماچ دەکات، ئەمەش دەنگدانەوەیەکی زۆری دروست کرد، بەشێک لە هەوادارانی ئەمەیان بە کارێکی ئاسایی ناو دەبرد ئاماژەیان بەوە دەکرد وەک رێزێک ئەو هونەرمەندە وای کردووە، بەشیکی دیکەش رەخنەیان لێ دەگرت باسیان لەوە دەکرد کە نابێت کارێکی لەو شێوەیە بکات.