خانمە هونەرمەند، چۆپی فەتاح،
سێ گۆرانی بە زاراوەی بادینی بە ناوەکانی "دێ بەژنە، ئەز ناڤ کیکا، دێ
بهەژینە" بڵاوکردەوە.
گۆرانی یەکەم لە نووسینی
سەلمان شێخ مەمییە و ئاوازی شامیل بیرفەکانییە، گۆرانی دووەم لە نووسین و ئاوازی
بەختیار فەتاحە، گۆرانی سێیەم لە نووسینی مۆفەق گۆران و وەزیر خالیدە و ئاوازی مۆفەق
گۆرانە.
چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە
تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر
بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە.