فیدراسیۆنی شەتڕەنجی روسیا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی شوغدجييف و
خێزانەکەی و راهێنەرەکانی کرد و رایگەیاند " پیرۆزبایی لە رۆمان شوغدجييف
دەکەین بەهۆی ئەم دەستکەوتە ناوازەیەوە هەروەها پیرۆزبایی لە دایک و باوکی و
راهێنەرانی دەکەین"
بڕیارە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی شەتڕەنج لە میانی کۆبوونەوەی دەستەی
بەڕێوەبەریدا کە بڕیارە مانگی تەمموزی داهاتوو بەڕێوەبچێت، بە فەرمی نازناوی
"ماستەری نێودەوڵەتی" بداتە شوغدجييف.
شوغدجييف پێشتر لە ساڵی ٢٠٢٣ پاڵەوانێتی جیهانی خوار هەشت ساڵان و لە
ساڵی ٢٠٢٢ لە هەمان کۆمەڵەی تەمەندا پاڵەوانێتی ئەوروپای بەدەستهێنابوو.
ئەو منداڵە روسییە ئاستێکی گەورەی هەیە لە جۆرە جیاوازەکانی
شەتڕەنجدا:
شەتڕەنج کلاسیک: پلەی ٢٣٢٩.
شەتڕەنجی خێرا: پلەی ٢٤٠٥.
بلیتز: پلەی ٢٣٩٠.