نیشانە سەرەتاییەکانی قۆناغی یەکەمی دووگیانی

AM:08:50:11/10/2021

20920 جار خوێندراوەتەوە

لە سەرەتای دووگیانیدا نیشانەکان لە خانمێکەوە بۆ خانمێکی تر دەگۆڕێت، بەڵام باوترینیان کە خانمان تێیدا هوبەشن دڵتێکهەڵاتنی بەیانیان و تێکچوونی میزاج و نەمانی سوڕی مانگانەیە.

ماڵپەڕی سەیدەتی ئیماراتی لەو بارەیەوە ئاماژەی بە کۆمەڵێک نیشانەی سەرەتایی کردووە لە قۆناغی یەکەمی دووگیانیدا ڕوودەدەن و کەم  خانم کە یەکەم دووگیانیانە درک بە نیشانەکان  بکەن کە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی دووگیانن، لە باوترین نیشانەکانیش:

یەکەم: نەمانی سوڕی مانگانە

دووەم: یان ناڕێکبوونی سوڕی مانگانە بۆ ئەوەش پێویستە پشکنینی دووگیانی بکرێت.

سێیەم: ئاوسانی مەمکەکان و بوونی ئازار تێیاندا.

چوارەم: سەرگێژخواردن و دڵتێکهەڵاتن بەبێ هۆکار.

پێنجەم: زیادبوونی ڕێژەی میزکردن.

لە هەندێک خانمدا ئەم دوو نیشانەیە دەردەکەوێت:

یەکەم: تێکچوونی میزاج، وەک گریانی لەناکا و بەبێ هۆکار یان دڵتەنگی و بێزاری.

دووەم: بوونی خوێنبەربوونی کەم، هەندێک خانم لە سەرەتای دووگیانیاندا چەند دڵۆپێک خوێنیان هەیە بەتایبەتیش لەدوای ١٠ بۆ ١٤ ڕۆژدا ڕوودەدات.