تایبەتمەندییەکی گرنگ بۆ ئایفۆن 17 زیاد دەکرێت

PM:05:01:30/04/2025

5152 جار خوێندراوەتەوە

چەند دزەپێکەرێک ئاشکرایانکردووە، رەنگە هەموو مۆدێلەکانی زنجیرەی ئایفۆن ١٧ بە رامی ١٢ گێگابایت بەردەست بێت، بۆ پشتگیریکردنی تایبەتمەندیی زیرەکی دەستکردی ئەپڵ ئینتلێجنس.

ئەم زانیارییانە لە دزەپێکەرێکی چینییەوە هاتوون، کە زیاتر باس لەوە دەکەن، ئایفۆن ١٧ پرۆ و ئایفۆن ١٧ پرۆ ماکس و ئایفۆن ١٧ ئێر، هەموویان رامی ١٢ گێگابایتیان دەبێت.

ئاماژە بەوەش دەکەن، کە مۆدێلی بنەڕەتی ئایفۆن ١٧ رەنگە خاوەنی ڕامی ١٢ گێگابایت بێت، بەڵام ئەمە بەندە بە توانای ئەپڵەوە بۆ تێپەڕاندنی کەمیی زنجیرەی دابینکردن، بڕیاریشە تا مانگی ئایار ئەپڵ بڕیاری کۆتایی لەسەر دابینکردنی ئەو رامە بدات.

لە ئێستادا هەموو مۆدێلەکانی ئایفۆن ١٦ رامی هەشت گێگابایتیان هەیە، بۆیە گواستنەوە بۆ رامی ١٢ گێگابایت دەبێتە زیادبوونێکی بەرچاو بۆ بەکارهێنەران.

رامی زیاتر رێگە بە مۆدێلی AI دەدات گەورەتر و بەتواناتر کاربکات، ئەمەش خێرایی و وەڵامدانەوە و ئاڵۆزی ئەرکەکان باشتر دەکات بەبێ ئەوەی زۆر پشت بە خزمەتگوزارییەکانی یارمەتیدەری ببەسترێت.