بە ئەنجامدانی ئەم سێ خووە سادەیە کێشی زیادەی جەستەت کەمبکەرەوە

AM:11:28:15/04/2025

10296 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایان دەڵێن، هەر گەشتێکی دابەزاندنی کێش لە سەرەتاوە قورسە و پێویستی بە ئیرادەیەکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی بەردەوام بیت تا ئەو کاتەی ئامانجی خوازراو بەدی دەهێنیت، لەبەر ئەو مەبەستەش چەند خوویەکی رۆژانە یارمەتیت دەدەن کێشت داببەزێنیت.

ماڵپەڕی"EatThis"تایبەتمەندە بەبابەتی خۆراک و تەندروستی، چەند خوویەکی رۆژانەی باسکردووە کە دەبێت بۆ دابەزاندنی کێشی جەستە ئەنجام بدرێت، دەشڵێت "ئەوە تەنها وەرزش ناگرێتەوە، بەڵکو خۆراکی دروست و تەندروستیش دەگرێتەوە، کە وا دەکات بتوانیت کێشت بپارێزیت، بەم جۆرە:

دوور بکەوەرەوە لە خۆراکە دروست کراوەکان:

ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێر و سۆدیۆم وشەکر و کاربۆهیدرات و خوێی زیادکراویان تێدایە.

ڕاهێنانی کاردیۆ و بەرزکردنەوەی قورسایی باشترین ڕاهێنانن بۆ دابەزاندنی کێش:

ڕاکردن ڕێژەیەکی زۆر کالۆری دەسوتێنێت، لە لایەکی ترەوە ڕاهێنانی هێز و بنیاتنانی ماسولکەکان پێویستە بۆ دابەزاندنی چەوری جەستە.

ڕۆژانە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر یان زیاتر وەرزش بکە:

دەرکەوتووە کە٦٠ خولەک وەرزشکردن ڕۆژانە کاریگەری هەبێت بۆ دابەزاندنی کێش.

لۆک هیوز، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و هاوبەشی دامەزرێنەری کۆمپانیای ئۆریجیم، روونیکردەوە: "کەمکردنەوەی بڕی کالۆری کە دەیخۆیت و زیادکردنی بڕی چالاکیی جەستەیی کە ئەنجامی دەدەیت، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی کالۆری بەرچاوە و دابەزاندنی کێش".