توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن
کە زیادکردنی ڕێژەی پۆتاسیۆم یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی پەستانی خوێن.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی
" ScienceDaily" بەرزی پەستانی خوێن زیاتر
لە ٣٠%ی گەورەساڵانی جیهان تووشی دەبێت و هۆکاری سەرەکییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی
دڵ و جەڵتەی مێشک هەروەها دەتوانێت ببێتە هۆی تووشبوون بە حاڵەتەکانی تر وەک نەخۆشی
درێژخایەنی گورچیلە و خەمۆکی.
بەپێی توێژینەوەیەکی
نوێ کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی کەنەداوە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە جگە لە کەمکردنەوەی
خواردنی سۆدیۆم، زیادکردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە پۆتاسیۆم بۆ خۆراکەکەت وەک مۆز یان
برۆکلی، ڕەنگە کاریگەری ئەرێنی زیاتر لەسەر پەستانی خوێن دروست بکات.
جێگەی باسە لە توێژینەوەکەدا
دەرکەوتووە پیاوان بە ئاسانی تووشی بەرزی پەستانی خوێن دەبن لە چاو خانمان بە
تایبەت پێش وەستانی سوڕی مانگانە.