ترۆزی یه‌کێکه له به‌رهه‌مه ڕووه‌کیه‌کانی وه‌رزی به‌هار که تام و
چێژێکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له هه‌مان کات به جۆرێک له خۆراکه به سووده‌کان
داده‌نرێت بۆ ته‌ندروستی.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک، لە
بڵاوکراوەیەکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوە کردووە کە ترۆزی بڕێکی
زۆر که‌م وزه‌ی تێدایه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی دژه ئۆکسانه‌کان و ڤیتامینه‌کانی
وه‌کK ، C ، A ، E له‌گه‌ڵ کانزه‌کان وه‌ک پۆتاسێوم ،
پۆتاسێوم ، مه‌گنسێوم ، مه‌نگه‌نیز ، کالسێوم، له‌گه‌ڵ بڕێکی زۆرله ڕیشاڵ و ئاو و
ڕێژه‌یه‌کی که‌م کاربۆهیدرات و پڕۆتین و ئاسنی تێدایە.
دیارترین سوودەکانی بریتین لە:
١. یارمەتی پاراستنی کێشی جەستە دەکات و رێگری لە قەڵەوی دەکات.
٢. یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ و فشاری خوێن دەکات.
٣. ئاستی شەکرە کۆنترۆڵ دەکات.
٤. خۆپاراستن له جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی
خوێنبه‌ره‌کان.
٥. تەندروستی مێشک باشتر دەکات.
٦. رێگری لە وشکبوونەوەی جەستە دەکات.
٧. خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک.
٨. نه‌هێشتنی قه‌بزی و هه‌ندێ میکرۆبی ناو کۆئه‌ندامی میز و میزه‌ڕۆ.
٩. ڕێگری کردن له نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری.
١٠. به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی
قژ.
١١. پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌شبوونه‌وه و نه‌هێشتنی چرچ ولۆچ و
خاڵ و زیپکه.
سەرەڕای سوودە تەندروستییەکانی زۆر خواردنی ترۆزی کاریگەری نەرێنی هەیە:
- زیاترکردنی کاریگه‌ری لاوه‌کی
هه‌ندێ ده‌رمانی زه‌غه‌ت و دڵه‌کزێ و ده‌رمانی دژه‌مه‌ینی خوێن.
- هه‌ست کردن به ته‌مه‌ڵی و بێهێزی.
- سک چوون و ئاوسانی سک.