پسپۆران ئاماژە
بەوە دەکەن کە مەلەکردن لە ئاوی سارددا چەندین کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست
دەکات.
توێژەرانی زانکۆی
ئۆتاوا لە کەنەدا توێژینەوەیەکیان لەسەر ١٠ گەنج ئەنجامداوە، داوایان لێکراوە ڕۆژانە
بۆ ماوەی یەک کاتژمێر لە ئاوی سارددا مەلە بکەن.
هاوکات نموونەی
خوێنیان بەکارهێناوە بۆ پێوانەکردنی چۆنیەتی کاردانەوەی جەستەیان لەسەر ئاستی خانەیی.
دوای هەفتەیەک،
خۆبەخشەکان نیشانەکانی باشتربوونی تەندروستییان نیشان داوە، ئاستی هەوکردنی جەستەیان
کەمبووەتەوە.
گلێن کێنی
نوسەری سەرەکی توێژینەوەکە رایگەیاند " بەرکەوتن بە سەرما یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن
لە نەخۆشی، تەنانەت جەستە بەهێز دەکات و رێگری لە پیربوون دەکات"
هەروەها توێژەران
ئاماژەیان بەوە کردووە کە مەلەکردن لە ئاوی سارددا سیستمی دەماری چالاک دەکات و یارمەتیدەرە
کەمکردنەوەی نیشانەکانی خەمۆکی و فشار و دڵەڕاوکێ.
بەرکەوتنی
لەناکاو بە ئاوی سارد وادەکات گۆڕانکاری خێرا بە پلەی گەرمی جەستە بگات، ئەمەش
وادەکات سوڕی خوێن چالاکتر بێت، بەم شێوەیەش جەستە لە ژەهرەکان پاکدەبێتەوە.
خەو باشتر دەکات و یارمەتی جەستە دەدات هەست بە حەوانەوە
و ئارامی بکات، هاوکات یارمەتی جەستە دەدات بڕێکی زۆر کالۆری بسوتێنێت.