رۆناڵدۆ بەنیازە بە
پاڵپشتی سعودییەکان ببێتە خاوەنی یانەی ڤالانسیا بەڵام مەرجێکی هەیە.
جولیان ریدۆندۆ
رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کریستیانۆ
رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی بە نیازە بە پاڵپشتی سعودییەکان ببێتە خاوەنی یانەی
ڤالانسیای ئیسپانی.
ئەو رۆژنامەنووسە
ئاماژەی بەوەداوە، رۆناڵدۆ دەیەوێت بە گرێبەستێکی گەورە و بەرامبەر بڕە پارەیەکی
زۆر یانە ئیسپانییەکە بکڕێتەوە بە پاڵپشتی دارایی بنەماڵەی شاهانەی سعودیە
بەتایبەت شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمان.
دەشڵێت، ئەستێرە
پورتوگالییەکە تەنها یەک مەرجی هەیە بۆ کڕینەوەی ڤالانسیا ئەویش ئەوەیە کە ئەو
یانەیە بۆ وەرزی داهاتوو لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا بمێنێتەوە، لەو کاتەشدا
راهێنەری نوێ و چەند یاریزانێکی نوێی بۆ دەگوازێتەوە.
رونیشیکردووەتەوە،
کێشەکە ئەوەیە کە پیتەر لیمی سەرۆکی ئێستای یانەی ڤالانسیا رەتیکردووەتەوە یانەکەی
بفرۆشێت و دەیەوێت لە ئەرکەکەی بمێنێتەوە لە کاتێکدا هاندەران توڕەن لێی بەهۆی
خراپی ئەنجامەکانی یانەکەیانەوە.