ڕووداوێکی
نائاسایی و سەرسوڕهێنەر لە یاریگایەکی گۆڵف روویدا، یاریزانان سەریان سوڕما لە دەرکەوتنی
تیمساحێکی گەورە لەناو یاریگاکەدا.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی
"The Sun"،
ڕووداوەکە لە یاریگای بەناوبانگی ئۆشن کۆرس لە دوورگەی کیاوا لە ویلایەتی کارۆلینای
باشوور ڕوویداوە کە بە میوانداریکردنی چالاکییە بەناوبانگەکانی گۆڵف ناسراوە.
یاریزانان بڕە
پارەیەکی زۆر دەدەن کە بە نزیکەی ٤٦٠ پاوەند بۆ هەر کەسێک دەخەمڵێندرێت، بۆ ئەوەی
چێژ وەربگرن لەو شوێنە تایبەتە، هەروەها چەندین یاریزانی
گۆڵف چوون بۆ ئەوەی لە نزیکەوە سەیری تیمساحەکە بکەن.
ئەمە یەکەمجار نییە
کە تیمساح لە یاریگای گۆڵفدا دەردەکەوێت، لە کۆتایی ساڵی ڕابردووشدا رووداوێکی
هاوشێوە روویداوە کاتێک تیمساحێک هێرشی کردە سەر پاڵەوانێتیەکی دیکەی ویلایەتی فلۆریدا.