ناسـا چاوخـشاندن بـەو ئەستێـرە دەکـاتەوە کـە جارێکیان گەورەترین مەترسی لەسەر زەوی دروستکرد

AM:09:10:05/04/2025

1220 جار خوێندراوەتەوە

 YR4 کە ناوی ئەم ئەستێرەیە، لە ساڵی 2024 زیاد کرا بۆ لیستی مەترسییەکانی و هەڵمەتەکانی چاودێری هەماهەنگ لە سەرانسەری ئەوروپا و ئەمریکای باشوور بەهۆیی ئەگەری پێکدادانی لەگەل زەویدا .
 لە بابەتێکی standard.co دەڵێت کە تەلەسکۆپی ئاسمانی جەیمس وێبی ناسا وێنەی وردی ئەستێرە بچووکەکەی 2024
YR4ی گرتووە، کە سەردەمانێک بە گەورەترین مەترسی لەسەر زەوی دادەنرا.

سەرەتای ئەمساڵ، ئەستێرە بچووکەکە بۆ ماوەیەکی کورت لە پێشەنگی لیستی چاودێری بەرگری هەسارەکانی ناسا بوو، بە مەزەندەکردنی ئەگەری لێدانی زەوی لە ساڵی ٢٠٣٢ بە ڕێژەی ٣.١%- بەرزترین ئەگەرە کە بۆ بەردێکی گەورەی بۆشایی ئاسمانی ناسراو تۆمارکراوە.

دوایین تێبینییەکانی وێب پشتڕاستی دەکەنەوە کە قەبارەی ئەستێرە بچووکەکە ١٧٤ بۆ ٢٢٠ پێ (٥٣-٦٧ مەتر)ە، ئەمەش وایکردووە بچووکترین تەن بێت کە تا ئێستا لەلایەن تەلەسکۆپەوە چاودێری کراوە. زانایان پلانیان هەیە بەردەوام بن لە بەدواداچوون بۆ ساڵی 2024 YR4، چونکە تا ئێستاش بابەتێکی بەنرخ بۆ لێکۆڵینەوەکانی بەرگری هەسارەکان دەمێنێتەوە.

لە کاتێکدا زەوی لە مەترسیدا نەماوە، بەڵام ئێستا ئەگەری 3.8% هەیە کە ئەو ئەستێرە بچووکە کاریگەری لەسەر مانگ هەبێت لە 22ی کانوونی دووەمی 2032، ئەمەش بووەتە هۆی بەردەوامبوونی چاودێری لەلایەن ناسا و فەلەکناسی لە سەرانسەری جیهاندا.