بەهۆی باران بارینێکی بەخوڕەوە لافاوێکی گەورە دروستبووە

PM:08:28:31/03/2025

224 جار خوێندراوەتەوە

لە وڵاتی جەزائیر بەهۆی باران بارینێکی بە بەخوڕەوە لافاوێکی گەورە دروستبووە.

بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیای جەزائیر گرتەیەکی ڤیدیۆیی ترسناکیان بڵاوکردەوە کە تیایدا دەردەکەوێت لە ڕۆژهەڵاتی جەزائیر لە ئەنجامی باران بارینێکی بەخوڕەوە لافاوێکی گەورە دروستبووە کە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەکەوە بەشێک لە شەقام و ماڵەکانی ژێرئاوکەوتوون، مەترسییەکی گەورەی لەلای دانیشتوانی ناوچەکە دروست کردووە.