فیلمی دۆكیومێنتاری "980"
یەكەمین فیلمی دۆكیۆمێنتارییە لەسەر چوونی كەسوكاری ئەنفال بۆ شوێنی
زیندەبەچاڵكردنی گەلی كورد.
نەبەرد فواد دەرهێنەری فیلمە دۆكیومێنتارییەکە لە نوێترین لێدوانی بۆ ئێن ئارتی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمە کە یەكەمین
فیلمی دۆكیۆمێنتارییە لەسەر چوونی كەسوكاری ئەنفال بۆ شوێنی زیندەبەچاڵكردنی گەلی
كورد و بڕیار وایە لە(فێستیڤاڵی" فیلمی كوردی دویسلدۆرف" لە
وڵاتی ئەڵمانیا. لە بەرواری 23/ 4/ 2025 لە سینەمای میترۆپۆڵی لە شاری دویسلدۆرف
پەخش بکرێت).
دۆكیومێنتاریی "980" باس
لە ژیانی "ئارام" دەكات، كاتێک ئەنفال دەكرێن، (باوکی ئارام) ئارام
بەسەر گوێدرێژەکەیانەوە دادەبەزێنێت و خۆی بەرەو پیری مەرگ دەچێت، ئارام دوای ٣٥
ساڵ لە شەوێكی ئەنگوستەچاودا دەبرێتە بیابانی سەماوە و سەردانی ئەو شوێنە دەكات كە
باوكی تێیدا گولە بارانكراوە، لەو بەڵگە فیلمەدا ئارام دەڵێت، "تۆ بڵێی باوكی
من لەناو ئەم ڕوفاتانەدا بێت؟"