ئەکتەری بەناوبانگ، لیۆناردۆ دیکاپریۆ چەناڵی فەرمی یوتیوبی خۆی کردەوە و یەکەم
ڤیدیۆش ترەیلەری نوێترین فیلمی بڵاوکردەوە بەناوی "One Battle After Another" .
فیلمەکە لە دەرهێنانی پۆڵ تۆماس ئەندێرسنە و بڕیارە لە ٢٦ـی ئەیلوولی
ئەمساڵ لە سینەماکاندا پەخشبکرێت، لە نواندنی هەریەک لە ئەکتەران، لیۆناردۆ
دیکاپریۆ، شۆن پێن، بێنیسیۆ دێل تۆرۆ و رێجینا هۆڵە.
فیلمەکە لە ژانری کۆمیدیای رەش و سەرکێشییە، فیلمەکە باس لە کۆمەڵێک شۆڕشگێڕ دەکات، کاتێک دوژمنە
خراپەکەیان دوای ١٦ ساڵ دەگەڕێتەوە، بۆیە ئەمانیش یەکدەگرنەوە بۆ رزگارکردنی یەکێک
لە کچەکانی خۆیان.