کەرەوز یەکێکە لە سەوزانەی کە زۆر کەس ئارەزووی
دەکات، چەندین سوودی تەندروستی هەیە، جەستە لە وشکبوونەوە دەپارێزێت.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە ماڵپەڕی " schiff"
بڵاوکراوەتەوە، کەرەوز ڤیتامین ، ماددە خۆراکیەکان و ڕێژەیەکی بەرزی ئاوی تێدایە کە
جەستە بە تەندروستی و چالاکی دەهێڵێتەوە.
ئاستی شێداری و ڤیتامینەکان لە نێوان جۆرەکانی
سەوزە جیاوازە، بەتایبەتی کەرەوز کە سەوزەیەکی گەڵادارە و بەناوبانگە بە بەهای خۆراکییە
بەرزەکەی کە شێدارییەکی گونجاوە بۆ جەستە، لەگەڵ ئەوەشدا بژاردەیەکی تەندروست و
سوودبەخشە بۆ ئەو کەسانەی بەدەست کێشەی ئێسکەوە دەناڵێنن چونکە کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی
تەندروستی ئێسک و ماسولکە و دەمارەکان بەهۆی دەوڵەمەندییەکەی بە ڤیتامین K کە پێویستە بۆ ڕێگریکردن لە
مەینبوونی خوێن، بەمەش دەبێتە بژاردەیەکی نایاب بۆ باشترکردنی تەندروستی ماسولکەکان.
دیارترین سوودەکانی بریتین لە:
١. بەها خۆراکیەکەی بەرزە و بۆ چارەسەری بەرزی
پەستانی خوێن لە ئاستێکی دیاریکراودا بەکاردێت.
٢. بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە هەوکردنەکانە و
کاردەکات بۆ چارەسەرکردنیان.
٣. بەرگری لە هەستیاری دەکات.
٤. بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە.
٥.تەندروستی پێست باشتر دەکات.
٦. جەستە بە شێداری دەهێڵێتەوە.
٧. باشترکردنی تەندروستی گورچیلە.