ڕۆژووگرتن لە مانگی ڕەمەزاندا کاریگەری قووڵی لەسەر
جەستە و دەروون هەیە، وشکبوونەوەی جەستە لە کاتی ڕۆژوودا دەبێتە هۆی گۆڕانکاری
لە بەرهەمهێنانی فرمێسکدا
بەپێی ماڵپەڕی "eremnews"،
لێرەدا چەند تێڕوانینێکی سەرەکی دەخەینەڕوو کە چۆن ڕۆژووگرتن کاریگەری لەسەر چاوەکان
دەبێت و ڕێنماییەکان بۆ پاراستنی بینین چین.
گۆڕانکارییەکانی میتابۆلیکی و کاریگەرییە هۆرمۆنییەکانی
بەڕۆژووبوون دەتوانێت هەستیاری ئەنسۆلین باشتر بکات، کە ئەمەش زۆر گرنگە بۆ ڕێگریکردن
لە نەخۆشییەکانی چاو وەک شەکرەی چاو و تۆڕی چاو.
بەڕۆژووبوون دەبێتە هۆی هاندانی گۆڕانی هۆرمۆنەکان،
بەتایبەتی هۆرمۆنی گەشە کە تەندروستی دەمارەکانی چاو باشتر دەکات، خانەکانی چاو لە
تێکچونن دەپارێزێت هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی فشاری ئۆکسجینی و هەوکردن دەدات کە
پەیوەندییان بە حاڵەتەکانی وەک تێکچوونی چاو (AMD) و نەخۆشی تۆڕی چاو و شەکرەی
چاو هەیە.
پسپۆران ئاماژەیان
بە چەند رێنماییەکی گرنگ کردووە، بەم شێوەیە:
١. خەوتنی پێویست،بەلایەنی کەمەوە ٦ کاتژمێر بخەویت بۆ ئەوەی چاوەکانت
وشک نەبێتەوە و تەندروستی چاوی بە شێوەیەکی گشتی باپزرێزیت.
٢. خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە ماددە خۆراکیەکان،
وەکو سەوزە، و پرتەقاڵ و هێلکە و ماسی.
٣. وازهێنان لە جگەرەکێشان، جگەرەکێشان زیان بە
شانەکانی چاو دەگەیەنێت و ئەگەری تووشبوون بە تێکچوونی ڕەنگی چاو بەهۆی تەمەنەوە زیاد
دەکات.
٤. چاودێریکردنی شەکری خوێن، نەخۆشانی شەکرە دەبێت
چاودێری ئاستی شەکری خوێنیان بکەن لە ڕێگەی خۆراک و دەرمانەوە چونکە کاریگەری لەسەر
تەندروستی چاو هەیە.
٥. وەرزشکردن یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی ئاستی کۆلیسترۆڵ
و پەستانی خوێن بە شێوەیەکی تەندروست، ئەمەش دەبێتە هۆی باشترکردنی بینین.