گورچیلە بە یەکێک لە
گرنگترین ئەندامەکانی جەستە دادەندرێت، بەو پێیەی پاشماوە و ئاوی زیادەی ناو خوێن
دەپاڵێوێت، هەروەها ئەو ئاوە بۆ بەرهەمهێنانی میز بەکاردەهێنێتەوە.
دکتۆر ئەلێکساندەر میاسنیکۆڤ ئاماژە بە چەند
ئامۆژگارییەکی گرنگ دەکات بۆ پاراستنی تەندروستی گورچیلەکان، بەم شێوەیە:
١. پاراستنی کێشی جەستە.
٢. کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن.
٣. رێگریکردن لە بەرزی کۆلیسترۆڵ.
٤. چاودێریکردنی شەکری خوێن.
٥. دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و خواردنەوە کهولییەکان.
٦. خواردنەوەی بڕی ئاوی پێویست.
٧. ئەنجامدانی وەرزش.
٨. خواردنی خۆراکی تەندروست.