شارەزایاکی بواری تەکنەلۆجیای کۆمپیوتەر باس
لەوە دەکات زیرەکی دەستکرد ناتوانێت جێگەی زاناکان بگرێتەوە.
لە ماڵپەڕی "TASS"
بڵاوکراوەتەوە، شارەزای بواری تەکنەلۆجیای کۆمپیوتەر ئیگۆر کالیڤ جەختی لەوە کردەوە
کە "بنەما سەرەکییەکانی گەڕان بەدوای یاساکان لە کۆمەڵە داتاکان سەرەتا دەبێت
لەلایەن زاناکانەوە دابڕێژرێن، دواتر دەبێت زیرەکی دەستکرد لەسەریان ڕابهێنرێت".
باسیشی لەوە کرد زیرەکی دەستکرد هێشتا توانای ئەوەی
نییە بە تەواوی جێگەی توێژەرانی زانستی بگرێتەوە، بەدووری نازانرێت لە داهاتوودا
بتوانێت تیۆری نوێ پێشنیار بکات یان یاسای زانستی نوێ دابڕێژێت.
"AI ئامرازێکی زۆر بەهێزە بۆ توێژینەوەی زانستی
مۆدێرن، بەتایبەتی لە توێژینەوەکانی پەیوەست بە شیکردنەوەی بڕێکی زۆر لە داتا ئەزموونییەکان
کە دەتوانێت یارمەتی زاناکان بدات بە خێرایی و کارایی بڕێکی زۆر لە داتاکان شیبکاتەوە
کە مرۆڤ ناتوانێت مامەڵەی لەگەڵدا بکات، بەڵام کۆی گشتی بابەتەکە ئەوەیە کە AIتەنها وەک یارمەتیدەرێک وایە و ناتوانێت جێگەی زاناکان بگرێتەوە"
کالیێڤ ئاماژەی بەوە کرد بنەما سەرەکییەکانی گەڕان
دەبێت لەلایەن زاناکانەوە دابڕێژرێن، پاشان AI لەسەریان ڕاهێنانیان پێبکرێت،AIئامرازێکی توێژینەوەی زانستییە کە پرۆسەکانی توێژینەوە خێراتر دەکات، بەڵام پێناچێت
بتوانێت هیچ دۆزینەوەیەکی زانستی لەسەر خۆی ئەنجام بدات بەبێ توێژەرێکی مرۆڤ.