کۆمپانیای Honor تایبەتمەندییەکانی تابلێتە نوێیەکەی ڕادەگەیەنێت

PM:02:36:26/03/2025

452 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای Honor تایبەتمەندییەکانی تابلێتە نوێیەکەی ڕادەگەیەنێت، بە بانگەشەکردنی تابلێتە نوێیەکەی دەبێتە ڕکابەرێکی بەهێز لە جیهانی ئامێرە مۆبایلەکانی ئەندرۆیددا.

کۆمپانیای Honorتایبەتمەندییەکانی تابلێتە نوێیەکەی youtube/CKHMobile ڕادەگەیەنێت Honor Pad X9a رووکاری دەرەوەی ئەلەمنیۆم و شووشەی بەرگری دروستکراوە، بە ڕەهەندەکانی (267.3/167.4/6.8) ملم و کێشی 475 گرام.

شاشەکەی بە قەبارەی 11.5 ئینج TFT LCD یە، بە ڕوونی شاشەکەی (2508/1505) پێکسڵ و فرێکوێنسییەکەی 120 هێرتزە و ڕێژەی ڕووناکییەکەی 400 یە، هەروەها خاوەنی قەڵەمێکی زیرەکە بۆ نووسین و وێنەکێشان لەسەر شاشەکەی.

ئامێرەکە سیستەمی Android 15یە و ڕامی ٨ گێگابایت و بیرگەی ناوەکی ١٢٨ گێگابایتە، کامێرا سەرەکییەکەی بە ڕوونی ٨ مێگاپێکسڵە، توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی ١٠٨٠پی هەیە بە خێرایی ٣٠ چوارچێوە لە چرکەیەکدا، هەروەها کامێرای پێشەوەی بە ڕوونی ٥ مێگاپێکسڵە.

ئامێرەکە بە چوار بڵندگۆی کارایی بەرز و تەکنەلۆژیای بلوتوزی 5.1 و دەرچەی USB Type-C و پاترییەکی 8300mAhکە لەگەڵ بارگاویکەرەوەی خێرا 35W کاردەکات.